به‌یادی قه‌ڵه‌مێکی نه‌مر
غه‌فورى میرزاکه‌ریم له‌نێوپه‌ڕه‌ى کتێبه ونبوه‌کاندا
کامه‌ران سوبحان
چێژی کتێب و خوێندنه‌وه ته‌نها ئه‌وانه هه‌ستی پێده‌که‌ن که له‌ناویداو له نێو په‌ڕه ونبوه‌کانیدا سوتانێکی ئه‌به‌دیان هه‌یه،بۆیه هه‌رواش بووه به‌رده‌وام زۆرکه‌س هه‌یه ده‌خوێنێته‌وه‌و عاشقی کتێبه ،به‌ڵام که‌م که‌س هه‌یه بتوانێت ئه‌و عه‌شقه بکاته ویردی ڕۆژانه‌و تامردن به‌دوی که‌وێت ...
ئه‌م چه‌ند په‌ڕه‌گرافه وته‌ی یه‌کێکه که‌من وه‌ک ئه‌بجه‌دیاتی ژیانم له‌به‌رمکردوه،که‌سێک له‌سه‌ره‌تاکانی خوێندنه‌وه‌مدا هانده‌رو مامۆستایه‌کی باشم بوو،ئه‌و زۆرجار دیالۆگی سه‌یر سه‌یرى له‌گه‌ڵدا ده‌کردم،زۆرڕه‌خنه‌ى لێده‌گرتم ،وه‌ک خۆی ده‌یوت ئه‌مه سه‌ره‌تاکانی تۆیه پێویست ده‌کات به پاکی و به‌بێ موجامه‌له کار له‌م بواره‌دابکه‌یت،ئه‌وته‌ى غه‌فورى میرزاکه‌ریمه ،ئه‌و یه‌کێکه له‌ڕۆژنامه‌نوس و قه‌ڵه‌مه‌به‌ده‌سته‌کانی نیوسه‌ده‌ى ڕابردوى ڕۆشنبیری کوردی تاچرکه‌ساتی مردنی و شه‌وی 31/10/2005 باوه‌ڕ ناکه‌م بۆچه‌ند سه‌عاتێکیش له‌کتێب دابڕابێت،ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌ساڵه‌ى که به‌تها له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌یه‌کی تایبه‌تى دوچارى نه‌خۆشی ئیفلیج بون بوبو به‌رده‌وام هاوده‌مێکی گرتبوو بۆخوێندنه‌وه ،که‌سێک ته‌نها ئه‌وه‌کاریبێت بابه‌ت بۆئه‌و بخوێنێته‌وه،ئاخر نمونه‌ی وا عاشق به‌کتێب و په‌ڕه‌و نوسین به‌داخه‌وه له‌ناوڕِۆشنبیری ئێمه‌دازۆرکه‌مه ،به‌ڵام ئه‌و نزیکه‌ى ده‌ساڵ زیاتر نه‌یتوانی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست بگرێت به‌ڵام بیری له‌وه‌کرده‌وه که‌سێک بگرێت بۆئه‌وه‌ى پێش مه‌رگی سه‌رجه‌م نوسین و بابه‌ته‌کانی بخاته سه‌ر په‌ڕه‌ی کاغه‌ز...!!
غه‌فورى میرزاکه‌ریمیادی به‌خێر که هه‌روه‌ک زۆرجار له‌ناو هه‌ندێ له‌خزمان و دۆستاندا پێی ده‌ڵێن ئه‌فسانه‌ى نێو په‌ڕه‌ى کتێبه‌کان ،چونکه به‌رده‌وام ئه‌و له‌ئه‌فسانه‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌چوو له‌نێوان کتێب و خوێندنه‌وه‌دا ،من هه‌رده‌م خۆم به‌قه‌رزارى ئه‌و ده‌زانم که به‌رده‌وام ماڵه‌که‌ی بوبویه مه‌ڵه‌به‌ندێکی ڕۆشنبیری بۆمن و چه‌ند گه‌نجێکی تر،ڕاسته ئێمه چ وه‌ک خزمایه‌تی چ وه‌ک ڕۆشنبیرێک کاک غه‌فورى میرزاکه‌ریمان ناسی،به‌ڵام ئه‌و بۆخۆی هه‌رده‌م کتێب و ڕ‌ۆشنبیرى وخوێندنه‌وه‌ى له‌وانه‌به‌گه‌وره‌ترده‌زانی،به‌رده‌وام ده‌یوت سوپاس بۆکتێب که‌هه‌مومانی له‌م ماڵه‌دا کۆکرده‌وه..
سه‌ره‌تاکانی خوێندنه‌وه‌م سه‌ره‌تاى ڕاپه‌رین به‌شه‌رمێکی زۆره وه ده‌ستم به‌خوێندنه‌وه‌کردکاتێک چه‌ندگۆڤارێکی کۆن و مرۆڤ و ده‌وروبه‌ره‌که‌ى مه‌سعود محه‌مه‌د و فه‌لسه‌فه‌ى ئیستاتیکاکه‌ى که‌مال میراوده‌لیم ده‌خوێنده‌وه له‌م سه‌ره‌تایه‌وه ،له‌م شه‌رمه‌زۆره‌ى من له‌کتێب و له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆم که‌وتم به‌سه‌ر کتێبخانه‌یه‌کی زۆرده‌وڵه‌مه‌ندودانسقه‌دا که‌ئه‌ویش کتێبخانه‌که‌ى غه‌فورى میرزا که‌ریم بوو ،کتێبخانه‌یه‌ک ڕه‌نگه‌پێچه‌وانه‌ى زۆرێک له‌کتێبخانه‌کانی تر،که‌پڕن له‌کتێبی هه‌مه‌جۆرى هه‌مه‌ڕه‌نگ،به‌ڵام ئه‌م کتێبخانه‌یه‌ى که‌من شانسم پێ‌بڕا کتێبی لێبخوێنمه‌وه پڕبون له‌کتێبی دانسقه ،ئه‌و کتێبانه‌ى که‌ڕه‌نگه که‌م گه‌نجی هاوڕێی من شانسی خوێندنه‌وه‌یان هه‌بوبێت، بۆیه له‌و سه‌ره‌تایه‌وه تائێستا کتێب یه‌کێکه له‌پیرۆزترین مه‌خلوقه‌کانی ژیانم ،گه‌رمێژوییه‌ک بۆسه‌ره‌تاى نوسینی خۆم بدۆزمه‌وه‌و له‌بیرم مابێت ئه‌وڕۆژانه به‌سه‌ره‌تاى ئاشنابونی حه‌قیقیم له‌گه‌ڵ کتێب،به‌وسه‌ره‌تایه‌داده‌نێم منیش وه‌ک غه‌فورى میرزاکه‌ریم هه‌میشه ده‌ڵێم زۆرسوپاس بۆکتێب که ناساندمی به‌زۆرکه‌س له‌نێو په‌ڕه‌ى کتێبه هه‌مه‌جۆره‌کاندا..
هه‌رئه‌و سه‌ره‌تایه‌و له‌ڕێی دانیشتنه‌کانی شه‌وان و ڕۆژان له‌گه‌ڵ غه‌فورى میرزاکه‌ریم من ئاشنابوم به شیعره‌کانی جه‌لالی میرزاکه‌ریم و شێرکۆبێکه‌س و په‌شێووچه‌ندشاعیرێکی تر،له‌باسه‌کانی ئه‌م شاعیرانه‌دا غه‌فورى میرزاکه‌ریم شیکارێکی تایبه‌تی وخوێندنه‌وه‌ى جوانی بۆده‌کردن،به‌تایبه‌تى بۆهه‌ندێ :شیعری غه‌فورى برای و شێرکۆبێکه‌س،ئێستاش
واتاکانی کۆپله‌شیعری
شۆڕش ئه‌تانه‌وێت من بناسن
من عاشقی ڕێگه‌یه‌کم مه‌رگی تیابێت
که‌شۆڕش مرد بۆچی نابێت
ده‌رون شیعری شۆڕێکی تر‌ى تیابێت
له‌بیرنه‌چوه که‌شیعرێکی ناودارى جه‌لالی میرزاکه‌ریمه ،هه‌رچه‌ند کاک غه‌فورى دیدێکی مارکسیانه‌ى هه‌بوو بۆشیعرو نه‌ته‌وه‌و شۆڕش ،به‌ڵام هه‌میشه جیا له‌مارکسیه‌کانی وڵاتی ئێمه مارکسیه‌کی ناسیۆنالیزم بوو..
یه‌کێکی تریش له‌و لایه‌نه گرنگانه‌ى ژیانی ئه‌م ڕۆشنبیره ئه‌وه‌بوو زانیاریی به‌رفراوانی له‌سه‌ر لایه‌نه‌ڕۆشنبیرییه‌کان هه‌بوو،کاتێک گوێی لێ‌بوو من وژین حه‌مه‌جه‌زا که‌خزمێکی نزیکیان بوو له‌ماڵه‌که‌ى ئه‌وانداده‌ژیاو پێکه‌وه قوتابی په‌یمانگه‌ى هونه‌رجوانه‌کان بوین گفتوگۆمان له‌سه‌ربابه‌تێکی تایبه‌تی هونه‌ریی ده‌کرد ئه‌ویش ده‌هاته ناو گفتوگۆکه‌مان و دیدی زۆرتایبه‌تی هه‌بوو ،دیدێکی زۆریاخییانه‌بۆهونه‌رو ڕۆشنبیریی،ئاخرئه‌وکاته گه‌رمه سه‌فه‌رکردنی لاوان بوو بۆده‌ره‌وه‌ى وڵات که‌م ڕۆشنبیرهه‌بوو له‌کوردستان له گه‌ڵ کۆچی لاوان بوبێت،به‌ڵام ئه‌و ده‌یوت کۆچ بۆئه‌وروپا پێداویستیه‌کی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیه‌و پێویسته کۆمه‌ڵگه‌که‌مان ئه‌م قۆناغه ببڕێت،ته‌نانه‌ت به‌رده‌وام ده‌یوتئێوه که‌ی گه‌نجن،گه‌رگه‌نجبونایه تۆزێک هه‌ستی موغامه‌ره‌تان تێداده‌بوو ،بڕۆن ئه‌زمون له‌سه‌فه‌ره‌وه فێربن،بچن وڵاتان بگه‌ڕێن ،له‌وێ مه‌عریفه‌وزانیاریتان زیادکه‌ن ،گه‌رلێره هه‌ردانیشن و له‌م وڵاته‌دا بمێننه‌وه له‌داهاتودا نه‌خوێنه‌وارده‌بن!!
که‌م که‌س هه‌بوو له‌و ته‌مه‌نه‌و له‌وئاسته ڕۆشنبیریه‌دابێت و ئه‌و بۆچونانه‌ى هه‌بێت،ئه‌مه‌جگه‌له‌بۆچونى تایبه‌تى خۆی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى حیزبایه‌تى وسیاسه‌ت کردکه به‌ڕاستى له‌و قۆناغه‌دا گه‌رمه‌ى کارى حیزبایه‌تى بوو،ئه‌و به‌پێچه‌وانه‌ى ڕه‌وتی باوه‌وه سه‌وڵی لێئه‌دا و ئه‌و تێڕوانینانه‌ى هه‌یبوو بۆحیزبایه‌تى پاش ده‌ساڵ ئێستا سه‌ره‌تاکانی ده‌رده‌که‌وێت،ئه‌مه‌له‌کاتێکدایه غه‌فورى میرزاکه‌ریم نزیکه‌ى نیوسه‌ده زیاتر له‌ڕێکخستنه‌کانی حیزبی شیوعی کارى کردوه ،به‌ڵام هه‌رگیز حیزبایه‌تى نه‌یتوانیوه بۆچون ودیدگاتایبه‌تیه‌کان له‌قاڵب بدات،به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌نی مێژوییدا غه‌فورى میرزاکه‌ریم تێڕوانینی تایبه‌تى هه‌بوو،کتێبی کێوماڵێک به‌ناوبیره‌وه‌رییه‌کانمدایه‌کێکه‌له‌وکتێبه مێژویی ویاداشتیانه‌ى که ئه‌و قسه‌ى تایبه‌تى له‌سه‌رئه‌م بابه‌ته تێداکردوه ..
له‌باره‌ى شیعری کلاسیک و تێڕوانین بۆشیعری کوردی زۆرێک له‌بۆچونه‌کانی ئه‌و له‌و بۆچونانه قوڵتربون که‌ئه‌مڕۆ له‌سه‌رشیعری کلاسیکی کوردی ده‌وترێن،ئه‌و به‌رده‌وام باسی له‌خزمه‌تی گه‌وره‌ى مه‌لاعه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕیس ده‌کرد له ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا وله‌هه‌مانکاتدا کۆمه‌ڵێک سه‌رنجی تایبه‌تی هه‌بوو له‌باره‌ى ته‌فسیری مه‌لاعه‌بدولکه‌ریم بۆشیعرى مه‌حوی ،له‌هه‌مانکاتدا مه‌لاعه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕیسی وه‌ک بیریارى گه‌وره‌ى ئه‌ده‌بیاتی کوردی ناوده‌برد..
زۆرێک له‌وسه‌رنج و تێبینیانه‌ى که‌ئه‌و هه‌یبوو سه‌باره‌ت به‌شیعرو ئه‌ده‌بیات ومێژوو شتگه‌لێکی تایبه‌ت بوون ،به‌ڵام من به‌رده‌وام ئه‌وه‌م پێده‌وت که بۆئه‌و بۆچونانه‌ى ناخاته سه‌ر کاغه‌ز وبڵاویان ناکاته‌وه،ئه‌و ده‌یوت کاتی ماوه ...کاتی ماوه...
به‌ڵام دیاره ئه‌وکاته بۆئه‌و نه‌ماو مه‌رگ کۆتایی هێنا به‌سه‌رجه‌م خه‌ون وخولیاو بۆچونه‌کانی ،له‌کۆتاییدا ئه‌مه‌نده‌ماوه‌بڵێم به‌که‌سه‌رێکی زۆره‌وه غه‌فورى میرزاکه‌ریم وجه‌لالی میرزاکه‌ریم دو ده‌نگی گه‌وره‌ى ڕۆشنبیری کوردی بون ،بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م دو ڕۆشنبیره ده‌ڵێن: به‌داخه‌وه پاش مه‌رگی ئه‌م دوکه‌سه هیچ ڕۆشنبیرو ده‌زگایه‌کی ڕۆشنبیریی له‌دواى خۆیان و له‌ژیانیشدا هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌دا هه‌رهیچ نه‌بێت کتێب و ده‌ست نوسه‌کانیان بۆچاپ بکات،ته‌نها ده‌زگای سه‌رده‌م نه‌بێت به‌سوپاسه‌وه ژماره‌یه‌کی تایبه‌تى ڕۆڤارى بۆجه‌لالی میرزاکه‌ریم ته‌رخان کرد...